بایدن هەواڵە ناخۆشەکە بە ئۆردوغان رادەگەیەنێت

دوێنێ شەو سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا ئەنجام دەدات و هەواڵە ناخۆشەکەی پێڕادەگەیەنێت کە ئەمەریکا بە فەرمی کووشتنی ئەرمەنییەکان بە جینۆساید ناوزەد دەکات.

كەناڵی CNN ى لەزاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی " سپی "ی ئەمەریكاوە رایگەیاندووە " بایدن لە رێگای تەلەفۆنەوە بە ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیای ڕاگەیاندووە بەنیازە سبەی لە ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكاندا بەفەرمی بە جینۆساید بیناسێنێت كە بەدەستی دەوڵەتی عوسمانی لە سەرەتاكانی سەدەی ڕابردوو ئەنجامدراوە".

ئەو کەناڵە دەڵێت " پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ڕۆژی هەینی (بەكاتی ئەمەریكا) لە نێوان بایدن و ئەردۆغان گرژ بووە، بەتایبەت كە بایدن هەنگاوێك دەنێت ئۆباما و ترەمپ و سەرۆكەكانی پێش ئەو نەیانكردووە". هەروەها ئەم پەیوەندییە ماوەیەكی زۆر دواكەوتووە و لەیەكەم ساتی ئەنجامدانیشیدا بایدن ئەم هەواڵەی بە ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا ڕاگەیاندووە.   

لە  ٢٩ ئۆكتۆبەری ٢٠١٩، كۆنگرێس بە فەرمی "كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی"  بەکۆی (٤٠٥ بەڵێ و ١١ نەخێر)ناساند كە لە ساڵانی ١٩١٥ – ١٩١٧ لەسەردەستی عوسمانیەكاندا ئەنجام دراوە. 



AM:09:49:24/04/2021