لەسەر پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی نیسان ١٠٨ بەرپرس و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە دادگایی دەکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠٨ کەسایەتی سیاسی كه لە نێویاندا سهڵاحهدین دهمیرتاش و فیگهن یۆكسهكداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە ههیه، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان لە دادگای سنجان دادگایی دەکرێن.
بەپێی ئەم دۆسیەیە بێت، لە تورکیا، پشتگیریکردن لە هەر شوێنێکی کوردستانی، تاوانە و لە ڕێگەی دادگاوە ڕوبەڕووی کۆمەڵێک تۆمەت دەکرێتەوە.