به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی (سپی)، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، به‌جیاش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسە سیاسیەکانی ناوخۆی هەرێم و هەولێر و بەغداد دەبێت.
سەردانەکە لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری هەریەکە لە مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێم و جەعفەر ئیمێنکی و دڵشاد شەهاب ڕاوێژکارانی سەرۆکی هەرێم، لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو لە هەولێر کۆبۆوە.