ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران قونسڵی ئێرانیان لە کەربەلا سووتاند
لە بەسرە چالاکوانێکی تر کوژرا

لە تۆڵەی کووشتنی چالاکوانی خۆپیشاندەرەکانی شاری کەربەلا، ئەیهاب وەزنی ئەمشەو شاری کەربەلا خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینی و خۆپیشاندەران چوونە سەر قونسڵی ئێران و ئاگریان تێبەردا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لە شەقامی کەربەلا لەشاری کەربلا چەند ماتۆڕسوارێک چالاکوانی دیاری خۆپیشاندانەکانی تشرین، ئەیهاب وەزنیان " تیرۆر " کرد، لە تۆڵەی ئەو هێرشە ئەمڕۆ لە کەربەلا خۆپیشاندان درێژەی هەبو، ئەمشەو دەروازەی قونسڵی ئێرانیان سووتان و خۆپیشاندەران سەرقاڵی چوونە ژوورەوەن و هەوڵی سوتانی تەواوی بیناکە دەدەن.

لەلایەکی ترەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بڵاوکرایەوە لە شاری بەسرە چالاکوان " ئەحمەد عەدنان " لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ئەمشەو " تیرۆر " کرا. 



PM:11:53:09/05/2021