کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لەکاتی کۆڵبەریدا و بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی وڵاتی ئێران خۆی فرێ دەداتە نێو ڕووبارێک و گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ یەکشەممە کۆڵبەرێک بە ناوی (فەرزاد جەباری) تەمەن ٣٠ ساڵ لەکاتی کۆڵبەری خۆی خستووەتە ناو ڕووباری (بنار) و گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزاد جەباری خەڵکی گوندی مەنسورئاوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بووە و دوای ئەوەی کە کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سوپای ئێران بۆ ئەوەی کە دەستگیرنەکرێت خۆی فڕێ داوەتەوە نێو ڕووبارەکە و گیانی لەدەست داوە.