هەپەگە شەهیدبوونی شەش ژنە گەریلای لە ئامەد ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیەندنی هێزكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە" لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا لەسەر قادی شەهید ڕەمزی لە ئامەد شەش گەریلای ژن شەهید بوون". 

ڕاگەیەندراوی ناوەندی چاپەمەنی هەپەگە بەم شێویەوە:

'لە زەندوورا چالاکی ئاسمانی'

' هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال؛

١٠ی گوڵان  لە کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٣:٠٠لە هەرێمی مەتینا لە دژی داگیرکەران  لەسەر گردی زەندوورا لە ئاسمانەوە  ٢چالاکی ئەنجامدرا.  لە هەردوو چالاکییەکەدا گورز لە داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورا درا.

"لە ئامەد هێرشی داگیرکاری و شەڕ''

٢٧ی نیسان لە قادی هەزەلێ-ی هەرێمی شەهید ڕەمزی لە ئیالەتی ئامەد، سوپای تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە هەندێک شوێندا کامێرای وێنەگرتنیان دانا. دواتر ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی ٢٨ی نیسان بەرفراوانتر بوو و ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە نزیک گوندی کۆرتێ لەنێوان هێزەکانی ئێمە و دوژمندا شەڕ هاتە ئاراوە. لە دەسپێکی شەڕەکەدا بە دەیان داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکیش برینداربوون. لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ داگیرکەر پاشەکشێی کرد و ناوچەکەی بۆردومانکرد. دواتر لە کاتژمێر ٠٦:١٠ هەتا ٠٧:٤٠ سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەی تۆپبارانکرد. لەو شەرەدا کە بە درێژایی رۆژ بەردەوام بوو هاوڕێیانی ئێمە نۆژین، بەرفین، بەسێ، ئێسەر، ژیان و تێکۆشین بە قاررەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لەو ناوچەیەدا لە ٥ی گوڵان کۆتایی هات.

بە هۆی شەهید بوونی هاورێیانی ئێمەوە لەو شەڕەدا ژمارەی کوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری ورد دەربارەی ناسنامەی ئەو ٦ گەریلا شەهید  بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

' هێرشی ئاسمانی'

سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بۆردومان دەکات.

زانیاری ورد دەربارەی بۆردومانی سوپای تورک :

١٠ی گوڵان لە کاتژمێر ١٤:١٠  گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا  بۆردومانکرا. هەمانڕۆژ لە کاتژمێر ١٢:٠٠هەتاکوو ٢٢:٠٠ قادی کێستە و گردی زەندورا بە هەلیکۆپتەر بەردەوام بۆردومان کرا.

١٠ی گولان کاتژمێر ١٩:٣- گردی سێدا و گەلی چەمچۆ-ی زاپ بۆردومانکرا.  بەو هۆیەوە ئاگر لەناوچەکە کەوتەوە.'

١٠ی گوڵان لە کاتژمێر ٢١:٠٠ هەتاکوو ٠٠:٣٠  قادی شۆکێ، مەرڤانۆس و مام رەشۆ-ی ئاڤاشین بۆردومان کرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە.


PM:03:38:11/05/2021