وێنە.. نەوال زەغبی سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنان و عەرەب، نەوال زوغبی لە ڕێگای چەند وێنەیەکی سەرنجڕاكێشەوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە.

نەوال زوغبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە جلوبەرگی بەهارانەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی.

نەوال زوغبی لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. 

هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لەساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.



PM:12:36:14/05/2021