لە قەڵادزێ گەنجێك خۆی بریندار دەکات

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" گەنجێك بە چەقۆ خۆی برینداركردوە و دوای چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەڕێكراوە بۆ سلێمانی". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر 11ی ئەمشەو گەنجێک بەناوی (ع. خ. ح.) لەدایکبوی ساڵی 1992 پیشەی کاسب، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی". 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەوتەی خۆی، خەمی هەبوەو بەو هۆیەشەوە چەقۆی لەدەستی خۆی داوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.


PM:12:27:15/05/2021