بەرپرسێکی حکومەت لەبارەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەوە زانیاری نوێی راگەیاند

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وەبەرهێنان و راژە ئاشکرای دەکات " تا ئێستا بڕیار لەسەر لێبڕینی موچەی ئەم مانگە نەدراوە".

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وەبەرهێنان و راژە بە ئێران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند " تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەوەی موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە یان بەبێ لێبڕین دابەشبکات بڕیاری نەداوە، چاوەڕێین بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت."

رێباز حەملان ئەوەشی خستەڕوو " رۆژی ١٩ی ئایار ئەنجومەنی وەزیران لەسەر موچەی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە و تائێستاش روون نییە کە ئایا بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت یان نا."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی دارایی سەرجەم داهاتەکان کۆدەکاتەوە و ئەمەش یارمەتی حکومەت دەدات بۆ بڕیاردان لەسەر مووچە.



PM:09:02:15/05/2021