بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی لەسەر لێبڕینی مووچە رونکردنەوە دەدات

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر لێبڕینی مووچە رونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" بەهیچ جۆرێک نەیوتووە کە لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە 15% دەبێت".

لەڕونکردنەوەکەدا پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە ئاماژە بەوە دەکات" دوای ئەوەی لەكەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لەقسەكانمان كراوە بەتایبەت لەپرسی لێبڕینی موچە".

رونیشیکردەوە، وتەی ئەوان لەو كەناڵە بەم جۆرە بووە لێبڕینی موچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی موچە بەیاسادیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابوری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی مووچە دەدرێت. 

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی دارایی هەرێم باس لەوەش دەکات، من لەهیچێك لەوتەكانم باسم لەلێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردوە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئێمە وتبێتمان بۆ موچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین 15% یە.. بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردوەو وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە.

لەکۆتایی رونکردنەوەکەیدا داوادەکات" كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیج وسایتەكان بەهیچ شێوەیەك هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوە، بەتایبەت لەدۆخێكدا كە خەڵك بەدەست قەیرانەكانەوە ماندوە تكایە ئێوەش ماندوتریان مەكەن". 


PM:06:34:18/05/2021