لەبارەی لێبڕینی مووچەوە حکومەت نوێترین زانیاری راگەیاند

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی، رێباز حەملان،ئاماژەی بۆ دوو ئەگەر کرد بۆ دۆخی لێبڕینی مووچە.
  
لە پەراوێزی کۆنفرانسی دەستور و یەکڕیزی، ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" سەرۆک وەزیران وەزیری دارایی سەرپشککردووە کە ئەگەر داهات بەشی تەواوی موچە بکات، بێ لێبڕین دابەشی بکات، ئەگەریش بەشی نەکرد ڕێژەکە کەم بکرێتەوە".
  
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" هێشتا وەزارەتی دارایی تاوتوێی دۆخەکە دەکات و بڕیار لەو بارەیەوە نەدراوە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا دیار نییە چەند بڕە پارە لەبەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت، هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەچنە بەغدا و میکانیزمەکەی دیاری دەکەن دواتر پارەکە رەوانە دەکرێت.  
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە بەم زوانە وەفدێکی هونەری بۆ یەکلاییکردنەوەی پشکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و حکومەتی هەرێم لێبڕین و مووچەدانی تەواوی بەو سەردانەوە پەیوەست کردووە.



PM:04:15:19/05/2021