پۆلیسی راپه‌ڕین رایدەگەیەنێت" منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵ كه‌وته ناو ئاوی به‌نداوی سه‌روچاوه‌ی رانیه و به‌هۆیه‌وه خنكا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بەوەکردووە" سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵ به‌ناوی (هـ. ڕ. ڕ.) له ڕه‌گه‌زی مێ دانیشتوی ناحیه‌ی حاجیاوا گه‌ڕه‌كی كوردستان گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، منداڵه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه ناو جۆگه‌ی ئاودێری به‌نداوی سه‌رووچاوه خنكابوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به ووته‌ی كه‌سوكاری له كاتێكدا ئه‌وان سه‌رقاڵی كاركردن بوون منداڵه‌كه‌یان كه‌وتۆته ناو جۆگه‌ی ئاودێری به‌نداوی سه‌روچاوه و به‌هۆیه‌وه خنكاوە، لە دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی توێكاری له پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه ته‌رمی ناوبراو ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایە و مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.