پۆلیسی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت" دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین لە قەڵادزێ سوتان و بەهۆی زۆری سوتاوییەکەیانەوە بە رێکران بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی".
بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین، دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ بە ناوەکانی ( ڕەسوڵ احمد ڕەسوڵ ) لەدایک بووی ساڵی (1972) دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی لە قەڵادزێ و ( بایز ئەحمەد بایز) لەدایک بووی ساڵی (1969) دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا بەسوتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" كه ئهو كارمهندانه پاش ئەوەی دەرچوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێک لە دەغڵ و دان پوش و پاوەنی گوندی ناودەشت هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە لەو کاتەدا ئاڕاستەی بایەکە بەڕووی خۆیاندا پێچەوانە بۆتەوە بەو هۆیەشەوە سوتاون".
ئاشكراشیكردووه، كه برینداری یەکەم دەست و قاچ و دەمووچاوی سووتاوە و برینداری دووەمیش دەمووچاو و قۆڵی چەپی سووتاوە، بەهۆی زۆری سوتاویەکەیان بڕیاردرا بەڕێبکرێن بۆ سلێمانی