ئەندامێكی تیمی پارێزەران: دادگاییكردنی بەدەل بەرواری‌ و ئومێد بەرۆشكی پێشدەخرێت

ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی دەڤەری بادینان ڕایدەگەیەنێت" پرۆسەی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی پێشخراوە". 

پارێزەر كارزان رەشید ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی دەڤەری ناوچەی بادینان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە"  دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بڕیاربو لە ١٧ی ئابی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام توانراوە پرۆسەكە لە دادگای دوی تاوانەكانی هەولێر پێشبخرێت و ٢٢ی تەمووز بەڕێوەبچێت". 

ئاماژەی بەوەشدا، مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەهەمان ماددەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانەكەی بادینان كە شەش ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێندرا دەستگیركراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی‌ ١٦ی‌ شووباتی ٢٠٢١، دادگای‌ تاوانەکانی‌ دووی‌ هه‌ولێر سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ر هەریەک لە (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسا) سەپاند. 


PM:02:10:08/06/2021