سێ کرێکار لە شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان سووتاند

لەبەر پێنەدانی موچەکانیان، سێ کرێکاری خەڵکی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبەردەم بینای ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.  
  
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سێشەممە ٨ ی حوزەیران، ڕایگەیاند " وەک ناڕەزایی دەربڕین دژی پێنەدانی موچەکانیان سێ کرێکار لەبەردەم ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا."  

ئەو رێکخراوە باس لەوە دەکات، ئەو سێ کرێکارە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن خاوەن گرێبەستەکانی ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشانەوە موچەیان پێنەدراوە و بەوهۆیەشەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.  

بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، هەرسێ کرێکارەکە بە سوتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی فریاکەوتن ڕزگار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراونەتەوە.  



PM:10:17:08/06/2021