ڤیدیۆ.. شەڕی نێوان پێشمەرگەو گەریلا لەم ناوچەیەی هەرێم روویدا

ئەمڕۆ هەینی ١١ ی حوزەیران شەڕ لە نێوان پێشمەرگەو گەریلا لە ناوچەیەکی بادینان بەرپا بوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەڕەکەی نێوان پێشمەرگە و گەریلا لە ناوچەی ئەلهویە لە بادینان.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هێزێکی زرێپۆش بەرەو ناوچەیەک دەڕۆن لە چەند بەرزایەیەکی بەردەم ئەو هێزە دوكەڵ هەڵدەسێت.

رۆژی ٥ ی حوزەیران لە کاتێکدا هێزێکی پێشمەرگە دەیویست بچێتە شاخەکانی ناوچەی مەتینا، شەڕ لە نێوان گەریلاو پێشمەرگە روویداو لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە شەهیدبوون، پەکەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان بەرپرسنین لە شەهیدکردنی ئەو پێشمەرگانە، هەرچی پارتیشە جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە پەکەکە پێشمەرگەکانی شەهیدکردووە.  



PM:06:17:11/06/2021