بەرامبەر سەربڕینی ئەفسەرێکی کورد حوکمی لە سێدارەدان بۆ ژن‌و پیاوێک دەرچوو


بەرامبەر سەربڕینی ئەفسەرێکی کورد دادگای کەرکوک فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ ژن و پیاوێک دەرکرد.

ساڵێک لەمەوبەر لە یەکەم رۆژی جەژندا لە گەڕەکی عەسکەر، تەرمی ئەفسەرێکی کورد کە ناوی بەهجەت ئەنوەر بوو تەرمەکەی بە سەربڕدراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە گەڕەکی عەسکەری کەرکوک دۆزرایەوە، دوای لێكۆڵێنەوەی هێزە ئەمنییەکان پیاو و ژنێک دەستگیر کران.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ دووشەممە بە مالپەڕی "ناس کورد"ی ڕاگەیاندووە، دادگای کەرکوک ئەمڕۆ دوو شەمە بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی کوژرانی ئەو ئەفسەرە دەرکرد، دوای ئەوەی ژن و پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکرابوون و دانیان بەتاوانەکەیاندا نا.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی، "دادگا بڕیاریداوە بە لەسێدارەدانی بکوژانی ئەفسەرەکە".  



PM:08:11:14/06/2021