حکومەتی هەرێم لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا و کۆتاییهاتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێتژی فەرمی حکومەتی هەرێم لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا و کۆتاییهاتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" پارەکەی بەغدا بۆ ناردنی پارە هەنگاوێکی باشە".

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند" بڕیارەکەی بەغدا بۆ ناردنی پارە هەنگاوێکی باشە و دوای ئەوەی پارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆی داهاتی هەرێم بزانن بەشی ئەوە دەکات موچە ١٠٠% دابەشبکرێت ئەوکات بڕیار دەدەن".

وتیشی" وادەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا نازانرێت و پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە هەیە". 

جەختیشیکردەوە، کە حکومەتی هەرێم پابەندین بەوەی کە ٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەشبکات. 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكراشیكرد، دەوامی تەواوی فەرمانگەكانی حكومەت وەك پێشووی لێیەتەوە و تەناوبی دەوام نامێنێت و هەموو رۆژێك دەوام دەبێت.


PM:04:32:16/06/2021