کاتی دابەشكردن و ڕێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی حوزەیران وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کاتی دابەشکردن و رێژەی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ ئەم مانگە ڕاگەیاند. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (سپی) ڕاگەیاند" خه‌رجكردنی مووجه‌ی مانگی حوزەیران به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانزمی مانگی ڕابردوو به‌ بڕینی رێژه‌ی ٢١% وه‌ رێژه‌ی ٥٠% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان دەبێت".

سەرچاوەکەی دارایی هەرێم سەبارەت بەکاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرایکرد، ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران ده‌ست به‌ دابه‌ش كردنی مووجه‌ ده‌كرێت. 

بەپێی لیستی پێشووش سەرەتا مووچەی ئەم وەزارەت شوێنانە دابەشدەکرێت: 

*وەزارەتی تەندروستی

*دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە

*یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێسمەرگە

*وەزارەتی دارایی

*وەزارەتی ناوخۆ

*فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن

*لیوای نەوت

*ڕەگەزنامە


PM:01:07:20/06/2021