لە ڕوونکردنەوەیەکدا وهزیرى پلاندانانى حکومەتی هەرێم، ڕەتیدەکاتەوە لەسەر لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم قسەی کردبێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا سکرتێری ڕۆژنامەوانی وهزیرى پلاندانانى حکومەتی ههرێمى كوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لەچەند کەناڵێکی راگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کەگوایە د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاندبێت کە مووچە بەلێبڕینی رێژەى 21% دابەش دەکرێت".
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین كە وەزیری پلاندانان بەهیچ شێوەیەک لێدوانی لەو جۆرەى نەداوە و ئەو هەواڵەش کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە.