لە کەنەدا ٣٤ کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لە دەستدا

لە کەنەدا بەهۆی گەرماوە ٣٤ کەس بە کتوپڕ لە هەرێمی ڤانکۆڤەری کەنەدی گیانیان لە دەستدا.

ئەم گیان لە دەستدانە کە ژمارەیەکی پێوانەییە لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە گەرمایەیە کە باکوری رۆژئاوای کەنەدای گرتۆتەوە.

لە پۆستێکی پۆلیسی مەلەکی کەنەدادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە " هەرچەندە لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام گەیشتوونەتە ئەو راستەییەی کە گەرما کاریگەری هەیە لەسەر زۆربەی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە".

ئەو ٣٤ هاوڵاتییە خەڵکانی بەتەمەنن.



AM:12:35:30/06/2021