هونەرمەندی ناسراوی ئەمریکی (ڕیچارد دۆنەر) کۆچی دوایکرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆتنیکی روسی، دەرهێنەری ناسراوی ئەمریکی ڕیچارد دۆنەر ئەمڕۆ سێشەممە لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ریچارد دۆنەر لە برۆنکس لەدایکبووە و لە شاری نیویۆرک نیشتەجێ بووە، دواتر لە زانکۆی نییۆرک خوێندویەتی و بەشداری لە سوپای ئەمریکادا کردووە، هاوکات ناوبراو بەهۆی کارەکانییەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە، کە کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی بەناوبانگ کردووە، وەک سوپەرمان کە لە ساڵی ١٨٧٦دا بەرهەمهاتووە.