توێژەرێک: هاوسەرۆکیی یەکێتی بۆمبێێکە، هەتا زیاتر درێژە بکێشێت حەشۆی زیاتری تیادا کۆدەبێتەوە

توێژەر و نوسەری سیاسی د. سەردار عەزیز لەسەر کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکی یەکێتی، دەڵێت" هاوسەرۆکیی یەکێتی بۆمبێێکە، هەتا زیاتر درێژە بکێشێت حەشۆی زیاتری تیادا کۆدەبێتەوە".

لە نووسینێکی کورتدا بەناونیشانی " قەیرانی هاوسەرۆکی"، د. سەردار عەزیز توێژەر و نووسەر دەڵێت"هاوسەرۆکی یانی هیچ کام لە دوو هاوسەرۆکەکە سەرۆک نین. پەکەکە کە ئەم مۆدێلەی داهێنا، چونکە سەرۆک ئاپۆیە و کەسی تر بۆی نیە ببێت بە سەرۆک".

ئەو توێژەرە پێیوایە کە" هاوسەرۆک کەسێکی خاوەن دەسەڵاتێکی سنوردارە. لە هەمانکاتدا ناتوانرێت هەردوو هاوسەرۆک لە دەسەڵاتدا یەکسان بن، چونکە بەریەککەوتن ڕودەدات، دەبێت جیاکاری هەبێت لە کارەکاندا و هەرکەسە پانتایی و سنوری خۆی بزانێت، ئەمەش پێویستی بە دەزگا و یاسایە، کە کورد تیایدا کڵۆڵە".

لە درێژەی نووسینەکەیدا، د. سەردار عەزیز دەڵێت" هەرگیز نابێت لە ناوەندێکدا دوو سەروەر هەبێت، لە هۆمەری یۆنانییەوە ئەمە باسکراوە، ئەگەر هەبوو پێکدادان حەتمیە".

ئەو نوسەرە پێیوایە" هاوسەرۆکیی یەکێتی بۆمبێێکە، هەتا زیاتر درێژە بکێشێت حەشۆی زیاتری تیادا کۆدەبێتەوە، چارەسەریشی مەحاڵ دەبێت. بۆیە هەمیشە دێوزەمەی یەکلاییکردنەوە بە هێز سەرەتاتکێیەتی، بە تایبەتی خەڵکی تری زۆر بەرژەوەندییان هەیە لەم پرسەدا".

لە کۆتاییدا سەردار عەیزیز دەشڵێت " لە هەمانکاتدا ئێمە پێکدادانی جیاوازەکان نابینین، بەڵکو بەریەککەوتنی هاوشێوەکانە. بۆیە داهاتوو هەروەک ئێستا دەبێت

".



PM:01:29:10/07/2021