جارێكی دیكە پرۆسەی دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی دیکەی بادینان دواخرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ دووەم جار پرۆسەی دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی دیکەی ناوچەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت" ئەو پێنج كەسەی وەك شاهید وەرگیرابوون تۆمەتەكانیان ڕەتكردەوە".

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند" دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای هەولێر دواخرا، كە تایبەت بوو بە دۆسیەیەکی دیکەی پێنج چالاکوانی بادینان كە تۆمەتبارکرابون بە ھێزی چەکدار و ھەوڵی تیرۆر و تەقینەوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و لایەنی عێراقی".
 
باسی لەوەشکردووە، پێنج کەسی دیکە لە تۆمەتباران کرابوون بە شاھید بەسەر ئەم پێنج کەسەوە، وەک شاھید وەرگیران و ھەر پێنج شاھیدەکە تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و بێ ئاگابون لەو تۆمەتانە، ئەمڕۆ ھیچ بەڵگەیەک بۆ تۆمەتەکان نەخرایەڕوو. 


PM:01:33:12/07/2021