لاهور جەنگی یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی یەکێتی سازکرد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لاهور جەنگی لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدانی یەکێتی لە هۆڵێک لە نزیک هۆتێل لالەزار لە گردی سەرچنار لەنزیک ماڵەکەی خۆیی لە سلێمانی کۆبوەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە رێگا بە میدیاکاران درا وێنەی خۆیان بگرن، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی قسەکانیدا، رۆژنامەنووسان کرانە دەرەوە بەبیانووی ئەم کۆبوونەوەیە حیزبییە.

بڕیارە لاهور شێخ جەنگی پەیامێک لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کێشەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا بخوێنێتەوە. 

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی فراوانیی لاهور جەنگیە سازیدەکات دوای ئەوەی لە پێنج شەممەی رابردووە قەیرانەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی پێینایە قۆناغێکی نوێوە ئەوەش دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای زانیاری و جێگرەکەی گۆڕی.



PM:03:19:15/07/2021