ئامارى قوربانیانى لافاوەکەى وڵاتى ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە

ماوەی رۆژێکە لافاوێکی بە‌هێز رۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات زیاتر لە هەزار و (٣٠٠) کەسیش بێسەروشوێنن.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی بەشێکی خاکی ئەڵمانیای گرتووەتەوە، تائێستا نزیکەی ٨١ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە گیان لەدەستدانی دەیان هاوڵاتی و ڕووخانی سەدان خانوو رووخاون و ژێرئاوکەوتنى شەقام و کۆڵانەکان، چاره‌نووسی هه‌زارو ٣٠٠ كه‌سیش نادیاره‌. 

هاوکات لافاوەکە گەیشتووەتە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی بەلجیکاش، تاوەکو ئێستا ١١ کەس بەهۆی لافاوەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە. 


PM:12:01:16/07/2021