حکومەت: هەوڵدەدەین لێبڕینی مووچە نەمێنێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێبڕینی مووچەوە، رایدەگەیێنێت " هەموو هەوڵی حکومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەهێڵێت و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت".
 
د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی نزیک پارتی رایدەگەیەنێت "کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێ بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبکرێت."
 
وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی مووچە." 

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی بەغدا هەفتەیەک لەمەوبەر ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم و مووچەخۆرانی هەرێمیش داوا دەکەن حکومەتی هەرێم بێ لێبڕین مووچە دابەشبکات.



PM:08:51:17/07/2021