دواین زانیاری لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم دواین زانیاری لەبارەی ڕێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات و دەڵێت" دوای جەژن لێبرینی مووچە هەڵدەگیرێت و مانگی داهاتوو دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبرین دەبێت".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند" ئێستا بەهۆی پشووەکانەوە ناتوانرێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکان بەوجۆرەیە کە لێبڕین نەمینێت، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا بریارێکی تر بدریت ئەوا رێژەی لێبرینەکە بە دڵنیاییەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکەینەوە".

هەر بەوتەی سه‌رچاوه‌کەی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم، ئەگەر لێبڕینی مووچەش بمێنیت بۆ 5٪ کەمدەکرێتەوە. 


PM:01:40:19/07/2021