لەبارەی لێبڕینی مووچەی دوو مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لێبڕینی مووچەی دوو مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لەم دوو مانگەدا لێبڕینی مووچە کۆتایی پێدێت". 

بەشار کیکی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند" ئەگەر ۲۰۰ ملیارەکە بەردەوامبێت لێبڕینی موچە کەم دەکرێتەوە".

ئاشکراشیکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ماوەی دوو مانگدا لێبڕینی مووچە هەڵبگرێت.

بەشار کیکی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ۲۰۰ ملیارە بودجە نییە و سولفەیە ئەگەری هەیە بەردەوام بێت یان رایگرن، حکومەتی هەرێم پێویستی بە پارەیە بۆیە داوایکردووە ئەو ۲۰۰ ملیارەی وەک سولفە بۆبێت.

راشیگەیاند" تائێستا یاسای بودجە لە بەشێکی شارەکانی عێراق نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان دژی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی بودجەن کە تایبەتن بە هەرێم". 


AM:12:05:21/07/2021