سه‌ڵاحه‌ین ده‌میرتاش لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیا خەڵات دەکرێت

بڕیارە هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیاوە خەڵات بکرێت.
 
لەم بارەیەوە شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) داکۆکی کردووە لە بەها دیموکراسییەکان و رەخساندنی ئازادی بۆ کریستیان، عەلەوی، ئێزیدییەکان".

باسی لەوەشکردووە، دەمیرتاش بەردەوام داوای خوێندن بەزمانی دایک کردووە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە. 
 
هاوکات بڕیارە رێوڕەسمی خەڵاتەکە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت. 
  
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانیکراوە.


PM:08:45:22/07/2021