لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتە کە شەڕی ئەمڕۆی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکەیە.
لەو ڤیدیۆیەدا ژمارەیەک پێشمەرگە لە سەنگەرێکدا تەقە بە چەند ئاراستەیەکدا دەکەن.
لەگەڵ روودانی ئەو شەڕەدا، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیاند" چه‌كدارانی پەکەکە له چیای مه‌تین ته‌قەیان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کرد"، هاوکات میدیاکانی سەر بە پەکەکە بڵاویانکردەوە" به‌هاوكاری فڕۆكه‌كانی توركیا پێشمه‌رگه‌كانی پارتی هێرشیانكردۆته‌سه‌ر گه‌ریلا، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سەر زاری فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه بڵاویكردووه‌ته‌وە كه ئه‌مڕۆ" چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه" و ده‌ڵێت كه "ئەمە چه‌ندین جاره په‌كه‌كه ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه ، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) بڵاویكردۆته‌وه، لەگەڵ جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان، چەکدارانی پارتی لە ناوچەی چارچڵی سەربە هەرێمی مەتینا، بەچەکی قورسەوە بەرەو ناوچەکانی گەریلا چون و هیرشیان کردوە، دەوترێت لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژانەدا، ئاگر لە ناوچەکە کەوتوەتەوەو هێشتاش بەردەوامە.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی 5ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی هێرشێك هاتنه ناوچه‌ی نێوان گردی چارچه‌ل و گردی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینا و خۆیان جێگیر كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و بانگ و هۆشدارییانه، له دروستكردنی په‌رژین له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام بون، ڕێگا نوێیان دروستكردوه و هێز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان گواستوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر و به تایبه‌تیی، له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یانی 24ی (ته‌موز/7)ی 2021یشدا، ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه له گردی چارچه‌ل ده‌ستپێكرد و و هه‌وڵیدا به‌ره‌و شوێنی گه‌ریلا بجوڵێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌ك پێشتر به ڕای گشتییمان وتبوو، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه باسیكرا، ناوچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هێزه‌كانی گه‌ریلایه كه ساڵانێكه له‌وێ دامه‌زراوه، له‌نێوان گه‌ریلا و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه تازه هاتونه ناوچه‌كه، مه‌ودایه‌كی كه‌م هه‌یه.