حکومەتی هەرێم پرسی لێبڕینی مووچە یەکلایی دەکاتەوە

بڕیارە حکومەتی هەرێم لە سبەینێوە چارەسەری مووچەی مانگی تەمووز بکات و بڕیار بدات ڵێبڕین دەمێنێتەوە، یان ‌هەڵیدەگرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، سبەینێ وەزارەتی دارایی دەستناکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتەکان.

" سپی " زانیوویەتی دابەشنەکردنی مووچە پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیەو دەبێت حکومەتی هەرێم لەو بارەیەوە بڕیار بدات کە مووچەکە چۆن دابەشدەکات.

تا ئێستا زانیارییە سەرەتاییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی لێبڕینی مووچە بەرێژەی ٢١% دا نامێنێت و هەڵدەگیرێت.

دەربارەی لابردنی رێژەکە هەمووی دەبێت، یان رێژەیەکی دەمێنیتەوە، " سپی " زانیوویەتی کە ئەگەر زۆرە رێژەکە بکرێت بە ١٠% دا.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە حکومەتی بەغدا ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری رەوانەی هەرێم کردووەو، زیاتر لە سەرچاوەیەکی پەرلەمانی و سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێم بەزیادەوە پارەی لەبەردەستدایە مووچە بەبێ لێبڕین دابەشبکات.
 



AM:12:04:25/07/2021