کاتی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ئاشكرادەكات کە لەش رۆژدا دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لە (كەناڵی ڕووداو) ڕایگەیاند، " لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی مووچە بەبێ لێبڕین دەكرێت و لەماوەی ٦ ڕۆژدا تەواوی مووچەی وەزارەتەكان دابەش دەكرێت".

هەروەها وتیشی " ئێمە وەك حكومەتی هەرێم هەموو پابەندییەكانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ‌ كردووە و پێشبینی دەكەین بەغدا لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەكە بەردەوام بێت".

راشیگەیاند " داهاتی ناوخۆی سنوری سلێمانی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حكومەت".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ ماڵپەڕی " سپی " وەک یەکەم ماڵپەڕی لە هەواڵێکدا لابردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە


PM:09:00:25/07/2021