عەلی حەمە ساڵح: لێبڕینی مووچە بە یەکجاری لا نەبراوە

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو داهاتەی هاتۆتە دەستی حکومەت مووچەی تەواویشی لێ بدرێت، ١٩٢ ملیار دەمێنێتەوە.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" بۆچی دەبێت لێبڕین بەیەکجاری نەمێنێت؟" بە وردی داهاتی هەرێم ئاشکرا دەکات کە  تەنها ٢٠٪‏ موچە پشتی بەستوە بە داھاتی ناوخۆ.. کەمترە لە نیوەی داھاتی ناوخۆ دەدرێتە موچەو لێبڕین نەماو (١٩٢ ملیار) دینار ماوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " داھاتی ناوخۆ( ٣٧٤ ملیار ) دینار بوە( مانگی دوو وەک نمونە)  ئێستا (١٨٢  ملیار ) دینار بۆ موچە پێویستە". 

عەلی حەمە ساڵح داهاتەکان بەمشێوەیە دەخاتەڕوو: 
٥١٤ ملیار دیناری نەوت، ٢٠٠ ملیار  دیناری بەغدا( ٢٠ ملیار دیناری قەرزی بانکی ناوەندی پێدراوەتەوە) 
٢٠ ملیار دیناری ھاوپەیمانان 
١٨٢ ملیار دیناری داھاتی ناوخۆیە سلێمانی ٧٨ ملیار  دینار دەدات٤٣٪‏ و ھەولێرو دھۆک  ١٠٤ ملیار دینار دەدات ٥٧٪‏ .کۆی پارەی پێویست بۆ موچە ٨٩٦ ملیار دینارە. 
ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ١٩٢ ملیار دینار ماوەتەوە لە داھاتی ناوخۆ.

لە کۆتاییدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " ئەگەر چاکسازی لەدۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری و باجدا بکرێت و یاسای چاکسازی جێبەجێبکرێت بە دڵنیایی دۆخی دارایی زۆر باش دەبێت".



PM:10:20:25/07/2021