پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی (بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکى) لە دادگای هەولێر دواخرا.
لەمبارەیەوە یەکێک لە پارێزەرانی کەیسەکە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات".
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەو دەستگیركراوانە هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە، نەك لەدژیان.
ڕۆژی ١٦ی شوبات دادگای تاوانهكانی دووی ههولێر بڕیاریدا بهشهش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینان بەتۆمەتی (کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو، کارکردن بۆ گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان)، بەڵام لەنێو سزادراواندا، مامۆستا بەدەل بەرواری تێدا نەبوو.