وێنە.. ماریا فەرهاد خانمێکی کریستیان دەبێتە شاجوانی عێراق

لە بەغدا شەوی ڕابردوو ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق ، ماریا فەرهاد کە کچێکی کریستیانی خەڵکی پارێزگای نەینەوایە و دانیشتووی شارۆچکەی عەینکاوەی نزیک هەولێرە، نازناوەکەی پێبەخشرا. 

ئەو پێشبڕکێیە کە سەرۆکی تیمی هەڵبژاردن هەڵکەوت زاهیری هونەرمەندی کوردبوو، ١٧ کچ کێبەرکێیان لەسەر خەڵاتەکە دەکرد. 

   
لە پێشبڕکێکەدا، ماریا فەرهادی خەڵکی پارێزگای نەینەوا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١  پێبەخشراو  کە کریستیانەو لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە. هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.

" سپی " لە واڵەکەی لە ئینستاگرام و فەیسبووک چەند وێنەیەکی بۆ هەڵبژاردوون.  




AM:10:05:30/07/2021