هەپەگە لەبارەی دیارنەمانی گەریلایەکی داوایەک ئاڕاستەی پارتی دەکات

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگەوە، پەیوەندییان لەگەڵ ژمارەیەک گەریلامان لە ناوچەی خەلیفان پچڕاوە و چاوەڕێی روونکردنەوەی پارتی دەکەین". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٦ی تەممووزەوە پەیوەندیمان لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانماندا لە گوندێ بێخمەی سەر بە ناوچەى خەلیفان لە باشووری کوردستان نەماوە، لەسەر رووداوەکە چاوەڕێی راگەیاندراو و روونکردنەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ین.

لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا هەپەگە ئاشکرای کردووە، ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەکانی فەرماندە سەروەر سەرحەدن لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک دان، لەگەڵ هاوڕی سەروەر، هاوڕێیان دژوار بەرخودان، وارگەش چراڤ هەبوون و ئەو ٣ هاوڕێیە پێکەوە کەوتونەتەڕێ بۆ رۆیشتن بۆ ناوچەى بادینان، هاوڕێ سەروەر یەکێک لە فەرماندە زۆر بە ئەزموون و لێهاتووەکانی قۆناغی بەرخودانی باکووری کوردستانە، کاتێک بۆ ئەرکێکی نوێ لە فەرماندەیی ئەیالەتەکەیدا ئەرکدارکرابوو، بۆ ئەوەى بڕوات بۆ بادینان کەوتبوونەڕێ، ئەوە بۆ ئێمە روون بووەتەوە، کە لە دەورووبەری بێخمە لە ناوچەى خەلیفان هێرشیان کراوەتەسەر، لەبارەی ئەنجامی هێرشەکەوە هیچ زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

باسی لەوەشکردووە، لەبارەی چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاوەکو ئێستا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هیچ زانیاری و ئاگادارییەک نەخراوەتەڕوو. لەو بابەتەدا ئێمە جارێکیتر ئەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەو، کە چاوەڕێی روونکردنەوە و راگەیاندراوی پەدەکەین. 


AM:11:02:31/07/2021