هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکراکرد کە لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان پەیوەندی لەگەڵیاندا پچڕاوە

ئەمڕۆ هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکراکرد، کە لە ڕۆژی ٢٦ی تەمموز لە سنوری شارۆچکەی خەلیفان پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە و دەڵێت" لەلایەن هێزێکی پارتییەوە هێرشیان کراوەتە سەر و چارەنووسیان نادیارە".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند" ڕۆژی ٢٦ی تەمموز، ڕامانگەیاندبوو، کە پەیوەندییمان لەگەڵ گروپێکی گەریلامان لە گوندی بێخمە سەر بە شارەدێی خەلیفان پچڕاوە، ئێمە بانگەوازییمانکرد و سەردانی خانەوادەی ئەو گەریلایانەش بۆ زانینی چارەنوسیی ڕۆڵەکانیان تا ئێستا لەلایەن پەدەکەوە بێوەڵام ماوەتەوە".

ناسنامەی ئەو گەریلایانەی کە لە گوندی بێخمە پەیوەندیمان لەگەڵیاندا پچراوە: 

نازناو: سەروەر سەرحەد

ناو و پاشناو: ئەرداڵ ئاسلان

شوێنی لەدایکبون: ئەرزڕۆم

ناوی دایک و باوک: زاهیدە- سەیدخان
سەروەر سەرحەد
 سەروەر سەرحەد

نازناو: وارگەش چاوڕەش

ناو و پاشناو: ئایهان تاتلی

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: هەیچ- سلێمان
وارگەش چاوڕەش
 وارگەش چاوڕەش

نازناو: دژوار بەرخۆدان

ناو و پاشناو: مەحمود خەلەف

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: ڕۆس خەلەیل- حەسەن خەلەف


PM:02:03:10/08/2021