بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا تەقیەوە

بریکاری وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت" بۆمبێكى چێندراو لە سنوری قەزای ئامێدی بە ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتى پێشمه‌رگه‌دا تەقیوەتەوە". 

سەربەست لەزگین بریكاری وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنوری قەزای ئامێدی چەكدارانی پەكەكە هەستاون بەدانانی مینێكی چێندراو لە رێگەی هاتووچۆی پێشمەرگە و خەڵكی سڤیلی ناوچەكە، لە ئەنجامدا مینە چێندراوەكە بە ئۆتۆمبیلێكی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە، ئەگەر چی خۆشبەختانە زیانی رۆحی لێ نەكەوتۆتەوە، تەنیا پێشمەرگەیەك بەسوكی بریندارە.

هەروەها بریكاری وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد" دەمانەوێ ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان ئاگادار بكەینەوە كەچەندین جارە پەكەكە ئەم رەفتارانە لە سنوری ئەركی پێشمەرگە دووبارە دەكاتەوە و كاری تێكدارانە ئەنجام دەدات، بەم رەفتارانەیان مەترسی لە سەر سنورەكان و خەڵكی مەدەنی دروست دەكەن". 


PM:01:31:18/08/2021