تیمی فڕۆکەیەکی تورکی لەبەر هەژاری داوای پەنابەری لە کەنەدا دەکەن

ژمارەیەک لە دەستەی فڕۆکەیەکی هێلی تورکی دوێنێ سێ شەممە کە بەگەشتێک چۆتە کەنەدا، پاسپۆرت و بەڵگەکانیان لە هۆتێلەکە داناوەو رۆشتن داوای پەنابەریان لەو وڵاتە کردووە.

ئاژانسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە ساتشکین کوتشاق سەرۆکی یەکێتی فەرمانبەرانی هێڵی ئاسمانی تورکی رایگەیاندووە" خۆشحاڵ نیم کە ئەو تیمە بەشێوەیەکی ناکاو چوون داوای پەنابەریان کردووە، دەبوایە سەرەتا دەستیان لە کاربکێشایەتەوە دواتر بڕۆشتنایە".

کۆشتاق دەڵێت " داوای پەنابەریەکەیان لەبەر خراپی هەلومەرجی ژیانیان بووە".

ئەو بەرپرسەی هێڵی ئاسمانی تورکیا باس لەوەش دەکات دڵنیا نەبوون لە ژیان باڵی بەسەر خەڵکدا کێشاوە، زۆر خێزان هەیە هاوشێوەی ئەو تیمەی فڕۆکەکە بیردەکەنەوە و بە هەنگاوێکی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانای دەزانن.

ئەوە لە کاتێکدا رۆژانە حکومەتی ئاک پارتی و ئۆردوغان هێزە رەوانەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و باکوری سوریاو لیبیا و سۆماڵ و قەتەر دەکات و سەروەت و سامانێکی زۆر لە لەشکركێشیەکانیدا خەرج دەکات، بەرامبەر ئەوەش باری ئابوری و ژیانی خەڵک خراپتر دەبێت.



PM:08:33:18/08/2021