هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد

هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خەرزان شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند" لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هێزەکانمان لە هەرێمی خەرزان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چالاکیەکانیان تێکۆشان دەکەن و گورزی کاریگەر لە سوپای داگیرکەری تورک دەدەن، هاوڕێکانمان لە چالاکیەکاندا ئاشکرایان کردووە، سیاسەتی داگیرکەران کە دەڵێن جموجوڵی ئێمەیان لە باکوری کوردستان سنوردار کردووە، دوورە لە راستیەوە و تێکنەچوونی میلیتانی ئاپۆیی جارێکی دیکە ئاشکرا بووە، دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی گورزی گەورەی لە هێزەکانمان خوارد، لە هەرێمی خەرزان بە هاوکاری کۆنتراکان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کرد، لە شەڕ و بۆردوماندا کە لە مانگی حوزەیراندا رویدا، هاوڕێکانمان فەرزاد، دژوار، هێرش، سیدار و تەحسین شەهید بوون". 

ناسنامەی شەڕڤانەکان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: فەرزاد سەدار

ناو و پاشناو:جاهید جۆشکون

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: گولەر و جەمیل

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / خەرزان

**

ناسناو: دژوار هەزەخ

ناو و پاشناو: سەردار ئاسان

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: هەوا و عەبدولحەلیم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / خەرزان

**

ناسناو: هێرش گارزان

ناو و پاشناو: حیکمەت گەزیجی

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: قەدریە و مەنان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / خەرزان

**

ناسناو: سیدار ئامەد

ناو و پاشناو: سەعید یامان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: زەلیخا - محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / خەرزان

**

ناسناو: تەحسین عەگید

ناو و پاشناو: هارون یڵماز

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: گولسون - فارس

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / خەرزان


PM:05:01:20/08/2021