ئۆردوغان بۆ کازمی: نەخۆشخانەمان بۆردومان نەکردووە، پەکەکەمان کردۆتە ئامانج لە شەنگال

سەرۆک کۆماری تورکیا، ئۆردوغان پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجام دەدات و دڵنیای دەداتێ کە ئەوان بۆردومانی نەخۆشخانەیان نەکردووە، بەڵکو باڵە درێژکراوەکانی پەکەکەیان بۆردومان کردووە.'

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 21-08-2021 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندییە سەربازی و بازرگانی و هەواڵگرییەکانیان تاوتوێ کردووە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە باس لەوە دەکەن، ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا رایگەیاندووە "توانای سەربازیی تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باش لەوەی بتوانێت لەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا، تەنیا ئەو ئامانجە بپێکێت کە مەبەستیەتی" و هەروەها رایگەیاندووە " پەکەکە بەهۆی ئەوەی گوشارێکی زۆری لەسەرە، پەنا دەباتە بەر ''درۆ'' و بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەمجۆرە".
 
 



PM:10:21:21/08/2021