وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ند" له زینی وه‌رتێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆمبێكی چێنراویان پوچه‌ڵ كرده‌وه، هه‌مو گریمانه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه هێزه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌و بۆمبه‌یان دانابێته‌وه".
ئەمڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، " به‌شی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌سنوری لیوای٧ ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له زینی وه‌رتێ، توانیان جلیكانه‌یه‌كی ٢٥ لیتری TNT، كه دوو چه‌شنه‌ی كاره‌بایی لێبه‌سترابوو، ٢٩ مه‌تر فتیلی كۆرنێكسیان پێوه نوساندبوو، بۆ ته‌قینه‌وه ئاماده‌كرابوو، پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی تۆمه‌تباركردوه به‌دانانی ئه‌و بۆمبه چێندراوه و دەشڵێت "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هه‌مو گریمانه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه هێزه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌و بۆمبه‌یان دانابێته‌وه".
پارتی كرێكارانی كوردستان، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.