بەهۆی كەمی خزمەتگوزارییەوە لە ناوچەیەکی سلێمانی گردبوونەوە ئەنجام درا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئاب بەشێك لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەكی ژاڵەی جەزا جاف لە شاری سلێمانی بەهۆی خراپی كەرتی خزمەتگوزاری گردبونەوە.

بەشداربوویەکی خۆپیشاندانه‌كه‌ گله‌ی له‌ حكومه‌ت كرد و بە میدیاکانی ڕاگەیاند"جگەلە ئاوى خواردنەوە لە زۆربەى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانى دیکەى ژیان بێبەشین و داوادەکەین بە زووترین کات حکومەت كێشەكانمان بۆ چارەسەر بكەن".


PM:01:16:28/08/2021