پەروەردەی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتی دەکاتەوە کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن لابرا بێت و دەڵێت" نە لابراوە و نە لاشدەبرێت".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو بۆته‌وه ده‌رباره‌ی لابردنی كتێبی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له قۆناغه‌كانی خوێندن، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌موولایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و بابه‌ته هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووره له ڕاستییه‌وه".
دەشڵێت" كتێبه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی نه لابراوه و نه لاشده‌برێت و نه‌هیچ بهرنامهیهكیشمان بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه، به‌ڵكو بایه‌خ و گرنگی زۆریشی پێدراوه".
پەروەردەی هەرێم باسی لەوەشکردووە، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م بانگه‌شه‌یه ده‌كه‌ن كه وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی و بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن به‌كاری ده‌هێنن.