وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لە گەنجینەوە دەست (سپی) کەوتووە، رۆژی شه‌ممه‌ی هەفتەی ئایندە مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات هەر بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ٥ی ئەلولی ٢٠٢١ مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی شارستانی بەبێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت، به‌مه‌ش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم دێت.