ئەمڕۆ لهسەر رێگای بابل بۆ باشوری بهغداد بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هێزەکانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژ به داعش تهقیهوه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەغداد بە ئاژانسە عێراقییەکانی راگەیاند" لە سنووری پارێزگای دیوانیە و لەسەر رێگای خێرای بابل بۆ بەغداد، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی لۆجیستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تەقیەوە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە نەبووەتە هۆی زیانی گیانی، بەڵام بووە هۆی زیانێکی زۆری ماددی و ئۆتۆمبێلەکانیان زیانییان بەرکەوتووە، هاوکات لە دوای رووداوەکەش هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و ئەنجامدەرانیدا کردووە.