مەترسی لەسەر بڕینی کارەی سلێمانی و گەرمیان دروست دەبێت

كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت" به‌هۆی دزینی ئاسنی تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای ناوچه‌ی سه‌نگاو، مه‌ترسی كه‌وتنی تاوه‌ره‌كان و بێ كاره‌با بوونی نیوه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان هه‌یه‌". 

ئەندازیار سالار حسام الدین بەرێوەبەری گشتی کارەبای پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" بەداخەوە ماوەیەکە هەندێک کەسی نابەرپرس و نەفس نزم لە سنوری ناوچەی سەنگاو، ئاسنی ئەو تاوەرانەیان دزیوەکە کارەبا بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوێزنەوە، بەڵام دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەدارەکانی سنورەکە خۆشبەختانە توانراوە چەند کەسێک دەستگیر بکرێت و دەستخۆشیان لێدەکەین". 

ئاماژەی بەوەشکرد، داوکارین لایەنە پەیوەندارەکانی کاری جدی بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەوە دیاردەیە، بەسزاگەیاندنی تاوانباران چونکە ئەو تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی و گەرمیان.


PM:04:03:10/09/2021