کاندیدی ئێزدییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت" ئه‌و شتانه هه‌مووی له پلانی ئێمه‌دایه كه بتوانیین فشارێكی گه‌وره بكه‌ین له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین و بیده‌ینه‌وه".
ڤیان دەخیل کاندیدی ئێزیدییەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" هه‌موومان ده‌زانیین پاش 2014 ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شه‌نگال هات و به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان هات كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره بوو جینۆسایدێک بوو بۆ ئێزیدیه‌كان، ئه‌م كاره‌ساته هێشتا ته‌واو نه‌بووه نه‌ک ئه‌وه‌ی له 2014 كرابێت و ته‌واو بووبێت نه‌خێر هه‌ر به‌رده‌وامه هه‌تا ئێستا چونكه 80% ی خه‌ڵكی خۆمان، خه‌ڵكی شه‌نگال ئاواره‌ن له كه‌مپه‌كانن ئه‌وه حه‌وت ساڵه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كچ و مناڵ و ژنی ئێزیدیه‌كان له ده‌ستی داعشن و ڕزگاریان نه‌بووه، به هه‌زاره‌ها كچی ئێزیدیمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی ڕزگاربوون بارودۆخیان زۆر خراپه و هیچ مافیان نیه، شه‌نگال وێران بوو، پاش 2014 هه‌تا ئێستا هیچ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه نه‌كراوه بۆ شه‌نگال، ئه‌و شتانه هه‌مووی له پلانی ئێمه‌دایه كه بتوانیین فشارێكی گه‌وره بكه‌ین له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین و بده‌ینه‌وه".
ڤیان دەخیل ئاماژەی بەوەکرد: هه‌موومان ده‌زانیین له شه‌نگال ڕێككهوتننامهیهک هه‌بوو له‌نێوان حكومه‌تی به‌غداد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه كه ئه‌وه ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه هه‌تا ئێستا هه‌ندێک هێزی بیانی له‌وێ هه‌یه و هێزی ناشه‌رعی له شه‌نگال هه‌یه، سه‌قامگیری و ئارامی له شه‌نگال نییه له‌به‌ر ئه‌و هێزانه خه‌ڵک ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال له‌به‌ر كۆمه‌ڵێک كێشه و گرفتی ئه‌وێ، ئه‌و هێزه ئه‌منییه ناشه‌رعیانه‌ی كه له‌وێن ده‌ترسن له‌هه‌ر خوله‌كێک له‌وانه‌یه كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ببێت، بوونی په‌كه‌كه له‌وێ خه‌ڵكی ئێمه ڕووبه‌ڕووی تۆپبارانی توركیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و هێز و میلیشیایانه‌ی له‌وێ هه‌ن به ناشه‌رعی له‌وێن و نه‌كشاونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت پاش ڕێككه‌وتنامه‌كه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، خزمه‌تگوزاری نییه و خه‌ڵک خانووه‌كانیان ڕووخاوه ئه‌وانه هه‌مووی كێشه‌ن و هه‌مووی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت له‌لای به‌غداد، ئه‌وانه له پلانی ئێمه‌یه كه بتوانیین ئه‌گه‌ر بچینه په‌رله‌مانی به‌غداد ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، خاڵێكی زۆر گرنگی تریش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و خه‌ڵكه بۆخۆی شه‌رعه‌یه‌تی ڕاسته‌قینه دابنێت له خه‌ڵكی شه‌نگال بۆخۆی.
دەربارەی شێوازی دەنگدانی ئاوارە ئێزیدییەکان لەناو کەمپەکان؟ ڤیان دەخیل وتی" ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان ده‌ژین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غداد وای ڕێكخستووه كه ئه‌و ئاوارانه‌ی له كه‌مپه‌كانن هه‌ر له‌وێ ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شه‌نگالیش ده‌ژین دەتوانن له‌ناو شه‌نگال ده‌نگی خۆیان بده‌ن، هه‌ندێک كێشه‌ش هه‌یه كه خه‌ڵک له‌ناو كه‌مپه‌كانن ناویان له شه‌نگال ده‌رچووه یان به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵام هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانیین بڵێین باشه واته خه‌ڵكێكی باش ده‌توانێت ده‌نگی خۆی له‌ناو كه‌مپه‌كان بدات".
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ژمارەی ئەو کورسییانەی پێکهاتەی ئێزیدی بەدەستی دەهێنن؟ ڤیان دەخیل دەڵێت" خۆی دیاریكراوه واته یاسای عێراقی دیاریكردووه له بازنه‌ی شه‌نگال سێ كورسی هه‌یه بۆنموونه پارتی دیموكراتی كوردستان دوو ئێزیدی و یه‌كێک له برا موسوڵمانه‌كان دانراوه پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رسێكمان ده‌ربچین، له بازنه‌ی 4، چوار كورسییه یه‌کێکی ئێزیدی كاندیده ئه‌ویش پێشبینی ده‌كه‌م ده‌نگ بهێنێت و ده‌ربچێت، یه‌ک كه‌سی كۆتامان هه‌یه كۆتای ئیزیدی، ئه‌وه‌ی ئێستا كاندیدن 4 كه‌سن، به پێشبینی من چوار كورسی ده‌هێنین واته سێ كورسی له پارتی و یه‌ک كورسیش له كۆتا".