وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیارێکی تایبەتی دەربارەی خوێندنی وانەی وەرزش و هونەر لە قوتابخانەکان دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا بڕیارێکی تایبەتی دەربارەی خوێندنی وانەی وەرزش و هونەر لە قوتابخانەکان دەرکرد و دەڵێت" نابێت وانەی وەرزش و هونەر بخرێنە وانە کۆتاکانەوە". 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی (رۆژئاوا، رۆژهەڵات، پشدەر، رانیە، دوکان، چەمچەماڵ، سەیدسادق، دەربەندیخان، قەرەداغ، شارەزوور، پێنجوێن، شارباژێر)ی کردوە، ڕایگەیاندووە" لەبەر گرنگی وانەکان، نابێت وانەی وەرزش و هونەر بخرێنە وانەکانی کۆتاییەوە واتە وانەی پێنجەم و شەشەم". 

دەقی نوسراوەکە:


PM:09:00:27/09/2021